دەستپێک
|
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٨٥٬١٤٢ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
|
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا | |||||||

فرێدریک فرانسوا شۆپان (بە فەڕەنسی: Frédéric François Chopin؛ [ʃɔpɛ̃]؛ ئینگلیزی: /ˈʃoʊpæ̃/؛ پۆڵەندی: [ˈʂɔpɛn]؛ ١ی ئازاری ١٨١٠–١٧ی تشرینی یەکەمی ١٨٤٩) ئاوازدانەرێک و پیانۆژەنێکی داھێنەریی پۆڵەندیی سەردەمی ڕۆمانتیک بوو کە بە شێوەیەکی سەرەکی مۆسیقای بۆ ئامێری پیانۆ دەنووسییەوە. بەھۆی مۆسیقاکەیەوە، شۆپان لە سەرانسەری جیھاندا ناوبانگی دەرکردووە و بە نوێنەری مۆسیقاژەنانی کاتی خۆی ناودەبرێت. شۆپان بە بلیمەتێکی مۆسیقی، کە تەکنیکەکەی بۆ نەوەکەی خۆی بێبەراورد بووە، ناوی دەرکردووە.
شۆپان لە باوکی، نێکۆلاس شۆپان، و دایکی، یۆستینا شۆپان، لە گوندی ژێلازۆڤا ڤۆلا لەدایک بووە و لە شاری وارساو گەورە بووە، کە دواتر لە ساڵی ١٨١٥ بووە بەشێک لە کۆنگرەی پۆڵەندا. ئەو مناڵێکی بلیمەت بووە و پەروەردە مۆسیقییەکەی و زۆرینەی کارە سەرەتایییەکانی لە وارساو تەواو کردووە پێش بەجێھێشتنی پۆڵەندا لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا. لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا، لە شاری پاریس لە وڵاتی فەڕەنسا نیشتەجێ بوو. لە ماوەی کۆتا ١٨ ساڵی ژیانیدا، تەنیا ٣٠ نمایشی ڕاستەوخۆی پێشکەش کرد، چونکە حەزی بە کەشە ڕۆمانتیکەکانی ساڵۆنەکان دەکرد بەراورد بە کەشی شانۆ. شۆپان بە فرۆشتنی کارە مۆسیقییەکانی و پێدانی وانەی پیانۆ داھاتی دەست دەکەوت، کە خواستێکی زۆر لەسەر ھەردووکیان ھەبوو. شۆپان پەیوەندییەکی ھاوڕێیەتی لەگەڵ فرانز لیست دروست کردبوو و زۆرێک لە مۆسیقاژەنانی تری نەوەی خۆی، وەک ڕۆبێرت شومان، ئەویان خۆشدەویست.
لە ساڵی ١٨٣٥دا، شۆپان شارۆمەندێتیی فەڕەنسی بەدەستھێنا. دوای ھەوڵدانێکی مارەیی شکستخواردوو لەگەڵ ماریا ڤۆدزینسکا لە ١٨٣٦–١٨٣٧، ئەو پەیوەندییەکی خۆشەویستیی ناجێگیری لەگەڵ ئەمانتین دوپا دروست کرد. دوای سەردانێکی کورت و ناخۆش بۆ دوورگەی مایۆرکا لە ئیسپانیا لەگەڵ دوپا لە ساڵی ١٨٣٨–٣٩، شۆپان دەستی کرد بە بەرھەمھێنانی ھەندێک لە باشترین ئاوازەکانی، ئەم دەمە بە بەرھەمدارترین ماوەی شۆپان دەناسێندرێت. لە نزیک کۆتایی تەمەنییەوە، شۆپان داھاتی لەلایەن یەکێک لە گوێگرە سەرسامەکانی بەناوی جەین ستێرلینگ بەدەست دەھێنا؛ ھەمان ئەو کەسەی کە لە ساڵی ١٨٤٨ گەشتێکی بۆ شۆپان ڕێکخست بۆ سکۆتلەندا. بۆ زۆرینەی ژیانی، تەندروستیی شۆپان ناباش بوو، ھەتاکوو دواتر لە ساڵی ١٨٤٩دا لە تەمەنی ٣٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. ھۆکاری مەرگەکەی گەڕێندراوەتەوە بۆ دەردەباریکە، ھەمان نەخۆشی کە بووە ھۆی مەرگی باوکی. (تەواوی وتار...)
- ١٧ی ئەیلوول – تیلکایۆ (لە وێنەکەدا) بە فەرمی وەک جۆرێکی نوێی خێزانی پشیلەکان ناسێندرا.
- ٢٨ی ئاب – پاشای نەرویژ، ھاراڵدی پێنجەم لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد و ھاکۆنى ھەشتەم شوێنی گرتەوە.
- ٢٥ی ئاب – مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی ھەسەدە لە دیمەشق ھەڵوەشاندەنەوەی دامودەزگا مەدەنی و سەربازییەکانی خۆبەڕێوەبەریی خۆسەر و تێکەڵکردنیان لەگەڵ حکوومەتی ڕاگوزەری سووریای ڕاگەیاند.
- ١٢ی ئاب – ڕۆژگیرانێک بووە ھۆی تاریکبوونی تەواو لە سیبیریاوە ھەتا ئیبریا.
- ١٠ی ئاب – بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧٫٤ پلە چۆکۆ لە کۆڵۆمبیای ھەژاند و بووە ھۆی گیانلەدەستدانی لانیکەم ٢٥٤ کەس.

- لە ساڵی ٦٨٣ دا، لە میانەی گەمارۆی مەککە، کەعبە (لە وێنەکەدا) ئاگری تێبەربوو و سووتا.
- لە ساڵی ١٩٤٠ دا، لە میانەی شەڕی جیھانی دووەمدا، سوپای ئەڵمانیای نازی ڕای گەیاند کە سەرکەوتنێکی گەورەی بە سەر ئینگلتەرا بەدەستھێناوە و زۆربەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەو وڵاتە تێکشکێنراون.
- لە ساڵی ١٩٩٢ دا، ڕەفیق حەریری وەکوو سەرۆک وەزیرانی لوبنان ھەڵبژێردرا.
- لە ساڵی ٢٠١١ دا، دەوڵەتی فەلەستین وەکوو ئەندامی تەواوەتیی ڕێکخراوی یوونێسکۆ وەرگیرا.
- لە ساڵی ٢٠١١ دا، ژمارەی دانیشتووانی جیھان گەیشت بە حەوت ملیار کەس.
- … کە ئەشکەوتی زیتا لە حومس کۆنترین ئەشکەوتی جیھانە کە مێژوویەکی زیاتر لە ٧٠ ملیۆن ساڵی ھەیە؟
